هەناردنی نەوت لە رێگەی بۆری كەركووك جەیهان زیاد دەكات

بینەر: (590)

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای باكور ئاماژە دەكات كە ئەو بڕە نەوتەی لە رێگەی بۆری نەوتی كەركووك- جەیهانی توركیا هەناردە دەكرێت بۆ 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادی كردووە، كە پێشتر 225 هەزار بەرمیل بووە، ئێستە ئەمبارەكانی نەوت لە بەندەری جەیهانی توركیا پڕ نەوتی خاو بوونە.

سەرچاوەكە روونی كردەوە، ئەو زیادبوونە لە ئەنجامی گواستنەوەی بڕێك نەوتی كێڵگەكانی بەسرە لە باشووری عێراق لە رێگەی تەنگەرەوە بۆ كەركووك بووە، ئێستە پرۆسەی پاڵنان و گواستنەوەی نەوت بەردەوام و جێگیرە، ئەو بڕە نەوتەی لە كێڵگەكانی كەركووك بە مەبەستی هەناردەكردن بەرهەم دێت 180 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، لەگەڵ ئەو نەوتەی لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت.

روونی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 70 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات، بەوەش ئەو بڕە نەوتەی لە كەركووكەوە هەناردە دەكرێت دەگاتە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و ئەگەری زیادبوونی ئەو بڕە هەیە، هەناردنی نەوت بەردەوامە و ئەمبارەكان لە بەندەری جەیهان بە نەوتی خاو پڕ بوونە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *