به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا و بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی وزه، نرخی نه‌وت به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه حه‌وت ڕۆژییه‌كه‌ی ئێران له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه جارێكی تر به‌رزبووه‌وه.
نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆلارێك و 32 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته 105 دۆلار و 64 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساسیش 70 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 93 دۆلار و 11 سه‌نت فرۆشرا.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به بڕوای شاره‌زایان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی ئێران له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێران ده‌سپێشخه‌رییه‌كی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له ڕێی وڵاتانی ناوه‌ندگیره‌وه پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه.
















Leave a Reply