نەبیل مەرسوومی ئابووریناسی عێراقی لە پەیامێكدا دەڵێ، “ئەگەر ئەمەریكا بە دۆلار عێراق سزا بدات، ئەوا ئێرانیش دەتوانێ بە گاز و كارەبا عێراق سزا بدات” مەرسوومی پێیوایە عێراق لە بارودۆخێكدایە مەگەر “خودا هاوكاری بكات”.
ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئەیلوول نەبیل مەرسوومی ئابووریناس پەیامێكی كورتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و دەڵێ،”ئەگەر عێراق بڕیاری ئەمەریكا بۆ داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆكە ئێرانییەكان جێبەجێ بكات، ئەوا ئێران گاز و كارەبا لەسەر عێراق دەبڕێت”.
لە بەرانبەریشدا بە بڕوایی ئەو “ئەگەر عێراق بڕیارە ئەمەریكییەكە جێبەجێ نەكات، ئەوا ئەمەریكا دۆلاری كاش بۆ عێراق نانێرێت”
مەرسوومی پێیوایە ئەو هاوكێشەیە عێراقی تووشی سەرسوڕمان كردووە و دەڵێ، “بەخوای جێگەی سەرسوڕمانە، خوا هاوكاری حكوومەتی عێراق بێت چونكە ئەمانە دوو بژاردەن شیرینەكەیان تاڵە”.
















Leave a Reply