كەسێكی نابیست ناتوانێ نزیكبوونەوەی ئۆتۆمبێلێك لە لاتەنیشتێكیەوە یان بەربوونەوەی شتێك لە پشتیەوە ببیستێت، بەڵام مێشك بە جۆرێك دیزاین كراوە كە ئەو كێشەیە لە ڕێی بینین پڕ بكاتەوە، توانای بینینی بەشێوەیەكی سنووردار لە لاتەنیشتەكانی سەری مرۆڤیش بوونی هەیە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ، لەدەستدانی توانای بیستنی پێشوەختە، دەبێتە هۆی دووبارە دابەشكردنەوە و ڕێكخستنەوەی ناوچەكانی بەرپرس لە چارەسەركردنی بینین، بەمشێوەیە توانای بینینی مرۆڤی نابیست لە بینینی جووڵە و ڕووداوەكان لە تەنیشتیەوە زۆرتر دەبێت.
بابەتەكە پێوەست نییە بەوەی چاوێكی بەهێزیان هەبێت، بەڵكو بە جیاوازیی بەكارهێنانی زانیارییە بینراوەكانە لەلایەن مێشكەوە.
توێژەرانی زانكۆی شیڤلد و یۆرك لەوبارەیەوە توێژینەوەیان ئەنجام دا و لە بڵاوكراوەی نیشتمانیی ئەمەریكا بۆ زانست بڵاو كراوەتەوە، ئەوان 16 گەنجی نابیست و 16 گەنجی ئاساییان خستە ژێر تاقیكردنەوەیەكی وردەوە.












Leave a Reply