بینەر:
(9)
دابەزینی نرخی زێڕ لە دوێنێ شەوەوە دەستی پێ كردووە، هەر مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 نرخەكەی 30 هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەم 28ـی ئەیلوول، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگریی ئیمان، بە “وشە”ـی راگەیاند، لە ئێوارەی دوێنێوە بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا 2.42% دابەزینی تۆمار كردووە.
ئەو زێڕفرۆشە زیاتر گوتی، دوێنێ یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 23 بە 940 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 910 هەزار دینارە.
لەبارەی هۆكاری هەرزانبوونی نرخی زێڕ شاخەوان دەڵێت، هەرزانبوونی خێرای نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا و هەرێمی كوردستان، بۆ چەند هۆكارێكی سەرەكیی ئابووری و جیۆپۆلەتیكی دەگەڕێتەوە كە بەرزبوونەوەی تێكڕای سوودی بانكی ئەمەریكا (Fed): بەهۆی بەرزبوونی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا، مەترسییەكانی هەڵاوسان جارێكی تر سەریان هەڵداوەتەوە.
















Leave a Reply