دوێنێ دووشه‌م له شاری ئڤیان لی بانی فڕه‌نسی كاره‌كانی لووتكه‌ی گرووپی جی حه‌وت ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ئه‌جێندای گفتوگۆكانیش له ده‌وری ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئابووری دنیا و گه‌یشتنی پێویستییه‌كان و ژیری ده‌ستكرد و جه‌نگ له ئۆكراینا خۆی ده‌بینێته‌وه، جیا له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دیداری دوو قۆڵی له نێوان سه‌رانی وڵاتانی به‌شدار له لووتكه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌لمانیا و ئیتالیا و ژاپۆن له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارن، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی پاریس بۆ هه‌ماهه‌نگی و نزیككردنه‌وه‌ی ئابوورییه زلهێزه‌كانی دنیا بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه جیۆپۆله‌تیكی و ئابوورییه خێراكان كه ئێسته دنیا پێیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
هاوكات كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری دنیا و گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر ماده و پێكهاته ستراتیجییه‌كانی پیشه‌سازی و گه‌یشتنی خواستی هاورده و هه‌نارده‌كردن و دۆسیه‌ی ژیری ده‌ستكرد گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی دانیشتنی لووتكه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه له‌مساڵ ده‌بن.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌وباره‌وه گوتی، لووتكه ئامانجیه‌تی سازان و هاوده‌نگی له نێو وڵاتانی نێو ئه‌و گرووپه دروست بكات و گرژییه‌كانی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌م بكاته‌وه و جێگیری و ئارامی بۆ ئابووری دنیا بگێڕێته‌وه.
















Leave a Reply