راهێنەر و راوێژكارێكی بواری عەقارات رای دەگەیەنێت، بە نزیكبوونەوەی پارتی و یەكێتی و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان، بازاڕی عەقارات دەبووژێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 19ی ئەیلوول، عەلی ئیبراهیم راوێژكار و راهێنەر لە بواری عەقارات، بۆ “وشە” گوتی، ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی هیوایەكی گەورە بۆ بازاڕی عەقارات دەگەڕێنێتەوە ئاماژەی سەرەتای قۆناغی بوژانەوە دەركەوتووە.
دووپاتی كردەوە كە نزیكبوونەوەی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمان، دەتوانێت متمانە بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە و جووڵەی ئابووری خێراتر بكات.
باسی لەوەیش كرد كە لە بازاڕی زەوی و زار و خانووبەرەدا، گەشبینییەكان بە ئاراستەیەكی ئەرێنییە لە زیادبوونی كڕین و فرۆشتن و زیادبوونی وەبەرهێنان و پڕۆژە نوێیەكان و گەڕانەوەی كڕیارانی دوودڵ و چاوەڕوان بۆ بازاڕ و جووڵەی زیاتر لە زەوی، خانوو، ڤێلا و موڵكی بازرگانی و بەهێزبوونی متمانەی وەبەرهێنەران بە داهاتووی بازاڕ.
بە گوتەی ئەو راوێژكارە، ئەگەر حكوومەت بڕیاری پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خێرا بكات، خزمەتگوزارییەكان باشتر بكات و پرۆژە و وەبەرهێنانەكان چالاكتر بكات، ئەوا خانووبەرە دەتوانێت یەكێك بێت لەو بوارانەی زووتر جووڵەی بازاڕی تێدا دەبینرێت.
















Leave a Reply