دۆخی دارایی عێراق باشتر بووە و ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان زووتر دەدرێت

بینەر: (143)

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕای دەگەیەنێت، مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەنێردرێت و دەشڵێت: دۆخی دارایی باشتر بووە و ئومێد هەیە مووچەی هەرێمیش زووتر بنێردرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، دەست بە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆران كرا. ئەوە لە كاتێكدایە مانگی رابردوو لە 23ـی مانگ دەست بە دابەشكردنی كرا و ئەم مانگە بەهۆی باش بوونی دۆخی داراییەوە، زووتر بڕیارەكە دراوە.

سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕای گەیاند، ناردنی مووچەی مانگی نۆیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق.

ڕاشی گەیاند، پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی حكوومەتی فیدراڵی بكات، كە ئێستە وەزارەتی دارایی هەرێمیش خێراتر ئەو كارانە دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *