نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە و بانكی ناوەندیش روونكردنەوە دەدات

بینەر: (121)

هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرحی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك پێوەست بە ئەمەریكا و عێراق، بانكی ناوەندی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە دراوی بیانی پێویستیان بۆ دابینكردنی دراوی پێویست بۆ مامەڵە داراییەكان و بازرگانی دەرەكی و كارتە بانكییەكان هەیە.

ئەمڕۆر شەموو بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا گوتی، بانكەكە بڕی پێویستیی لە یەدەگی دراوی بیانی هەیە بۆ پڕكردنەوەی هەموو پێویستییەكان، بەتایبەتی بازرگانی دەرەكی و كارتە بانكییەكان و پێویستی گەشتیاران لە دۆلاری كاش بەپێی نرخی فەرمی، ئەو بەرزبوونەوەش لە نرخی دۆلار لە بازاڕ هەیە، بەهۆی پێشبینی و دەنگۆی بازرگانانە بە دۆلار و خراپ سوودبینینە لە دۆخی جیۆسیاسی ناوچەكە بۆ شێوانی دۆخی دارایی و ئابووری لە عێراق.

بانكەكە خەڵكی دڵنیا كردەوە كە لە دابینكردنی دۆلار بۆ بازرگانی دەرەكی لە رێگەی كەناڵە فەرمییە پشتپێ بەستراوەكان بەردەوامە، ئەو شێوەی پێویستییەكانی هەناردەكردن و بازارشی ناوخۆیی گەرەنتی بكات، داواش لە هاووڵاتییان دەكەین پشت بلەو زانیارییانە ببەستن كە راستەوخۆ لە دەزگە فەرمییەكان دەردەچن و بە دوای هەواڵ و دەنگۆی ناراست نەكەون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *