كەشتییەكی نەوتبەری عێراق بە گەرووی هورمز تێپەڕ دەبێت

بینەر: (1.7K)

ماوەی چەند مانگێكە لە دوای هێرشە ئاسمانییەكانی 28ی شوباتی رابردووی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەرووی هورمز لە لایەن سوپای پاسدارانەوە نیوچە داخراوە، یەكێك لە زەرەمەندترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت بەو هەنگاوە عێراقە، كە زۆرینەی نەوتەكەی لە رێگەی گەرووەكەوە دەگاتە بازاڕەكانی دنیا، ئاژانسێكی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە نەوتبەرێكی عێراقی بە دوو ملیۆن بەرمیلەوە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بووە.

ئاژانسی “رۆیتەرز”ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، كەشتییەكی نەوتبەری عێراق، كە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بووە و بەرەو چین دەچێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”ی سعوودی بڵاوی كردەوە كە كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، داشكانێكی گەورەی بۆ نەوتی خاوی بەسرە بۆ گرێبەستەكانی ئەم مانگە كردووە، بە مەبەستی پەیداكردنی كڕیار، كۆمپانیاكە داوای لە كڕیاران كردووە بڕی پێویستیان لە هەردوو خاوی بەسرەی ناوەند و قورس دیاری بكەن، بەو پێیەی لە بەندەری بەسرە یان لە سەكۆ سەرئاوكەوتووەكانی عێراق رادەست دەكرێت، داشكانەكەش لە نێوان 25 بۆ 27 دۆلارە بۆ بەرمیلێك خاوەی ناوەندی بەسرە و 27.80 بۆ 29.80 دۆلار بۆ خاوی قورسی بەسرە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *