كاتی خواردن چۆن كار لە بەرزبوونەوەی شەكری خوێن دەكات؟

بینەر: (4)

شارەزایان ئاماژە دەكەن كە كاریگەریی خواردن لەسەر رێژەی شەكری خوێن، تەنیا لە رێگەی بڕی خوارنەكە و جۆرەكەیەوە نییە، بەڵكو پێوەستە بە كاتی خوارنەكەش، توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە خواردن لە كاتێكی درەنگ و شەوانە، ئاستی شەكری خوێن زیاتر بەرز دەكاتەوە.

بە گشتی ژەمی ئێوارە ئاستی شەكری خوێن زیاتر لە ژەمی بیانی بەرز دەكاتەوە، توێژینەوەیەك باسی ئەوە دەكات خواردنی ژەمێكی دەوڵەمەند بە كاربۆهیدرات لە شەودا، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری شەكری خوێن بە بەراورد بە خواردنی هەمان جۆر و بڕی خواردن لە بەیانیان، بۆیە كاتی خواردن كاریگەری لەسەر شێوازی چارەسەركردنی لەش بۆ كاربۆهیدرات هەیە.

هۆكاری ئەو جیاوازییەی وەڵامدانەوە و مامەڵەكردنی لەش لەگەڵ كاربۆهیدرات بە پێی كات بۆ كاتژمێری بایۆلۆجی لەش دەگەڕێتەوە، كە 24 سەعات كار دەكات و نوستن و هۆرمۆن و هەرسكردن و میتابلۆیسم و پلەی گەرمی لەش رێك دەخات، ئەو كاتژمێرە بە بەدواییەكداهاتنی رووناكی و تاریكی كاریگەرە، هۆكاری تریش كاری تیادا دەكات وەك كاتی خواردن.

توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە كاتژمێری بایۆلۆجی رۆڵ لە رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن دەبینێت، كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی لەش بۆ گلوكۆز و بەكارهێنانی وەك سەرچاوەیەك بۆ وزە دەكات، بۆیە وەڵامدانەوەی لەش بۆ هەمان ژەمی خواردن بە پێی كاتی خواردنی جیاوازە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *