چاكبووانی پەتای كۆرۆنا تووشی بەرزیی پەستانی خوێن دەبن

بینەر: (9)

توێژینەوەیەكی سویدی كە تاقیكردنەوەی لەسەر 1.2 ملیۆن كەس كردووە و پێشتر تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لە ئەنجامدا دەركەوتووە ئەوانەی پەتای كۆرۆنایان تەنانەت بە سووكیش گرتووە و لە نەخۆشخانەیش نەماونەتەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە گرفتی بەرزی پەستانی خوێن دوای چاكبوونەوە لە پەتاكە زۆرە.

مرۆڤ لە پەتای كۆرۆنا ڕزگاری بوو و تووشبووان تا و سكچوونیان نەما و بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان گەڕانەوە، بەڵام چەند مانگێك دوای ئەوە بۆیان دەركەوتووە كە پەستانی خوێنیان بەرزە، ئایا ڤایرۆسەكە كاریگەریی درێژمەودا لەسەر بۆڕییەكانی خوێن دەهێڵێتەوە، دوای ئەوەی ئاماژە و نیشانەكان و مەترسییەكانی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی نەمان؟

توێژینەوە سویدییەكە هەوڵی دەسخستنی وەڵامی پرسیاری پێوەندیی بەرزی پەستانی خوێن دوای چاكبوونەوە لە كۆرۆنای داوە و لە وەڵامدا بۆی دەركەوتووە، بەڵێ ئەوانەی پەتای كۆرۆنایان گرتووە و دواتر چاك بوونەتەوە، مەترسی تووشبوون بە بەرزیی پەستانی خوێنیان بە ڕێژەی 14% هەیە، بە بەراورد بەو كەسانەی هیچ كات تووشی پەتاكە نەبوون و بە تەندروستی ماونەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *