توێژینەوەك كاریگەرییەكی نهێنیی مۆبایلی زیرەك لەسەر تازه‌پێگه‌یشتووان ئاشكرا دەكات

بینەر: (7)

توێژینەوەیەكی نوێ دووپات لەوە دەكاتەوە، ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی 12 ساڵن و كاتێكی زۆر خەریكی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەكن، لە داهاتوودا تووشی بەدخۆراكی دەبن و كێشەی دەروونیی زۆریان بۆ دروست دەبێت.

توێژینەوەكە لەسەر نۆ هەزار تازەپێگەیشتوو لە ئەمەریكا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی بەر لە تەمەنی 12 ساڵی خاوەنی مۆبایلی زیرەكن و بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاری دەهێنن، لە تەمەنی دوای 12 ساڵی تووشی بەدخۆراكی بە ڕێژەی 36% دەبن و ئەمەیش كاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی جەستەیان دروست دەكات.

توێژەران بە سەرپەرشتی جیسۆن ناگاتا پزیشكی پسپۆر لە بواری منداڵان لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێ، زوو پێدانی مۆبایلی زیرەك بە منداڵان، وا دەكات لە ڕووی خۆراك و كۆمەڵایەتییەوە كێشەی گەورەیان بۆ دروست ببێت، كەمخۆراكی و بەدخۆراكییان تووش ببێ و لە ڕووی كۆمەڵایەتییەكانیشەوە بەردەوام لەخۆیان ڕازی نەبن و گرفتی دەروونییان بۆ دروست ببێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *