قه‌رزی ناوخۆیی عێراق بۆ 103 تریلیۆن دینار به‌رزبووه‌وه‌

بینەر: (1.4K)

ڕێژه‌ی قه‌رزی ناوخۆی حكوومه‌ت تا كۆتایی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 103 تریلیۆن دیناری عێراقی.

به‌ گوێره‌ی داتاكانی بانكی ناوه‌ندی عێراق، تا كۆتایی مانگی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ قه‌رزی ناوخۆیی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 103 تریلیۆن و 179 ملیار دینار، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ كۆتایی مانگی نیسان/ئه‌پریل قه‌رزی ناوخۆیی بڕه‌كه‌ی 95 تریلیۆن و 679 ملیار دینار بووه‌ و له‌ كۆتایی ساڵی ڕابردوویش بڕه‌كه‌ ته‌نیا 90 تریلیۆن و 515 ملیار دینار بووه‌.

ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی قه‌رزی ناوخۆ دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی قه‌رز، بڕی قه‌رزی داواكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی 63 تریلیۆن و 199 ملیار دیناره‌، قه‌رزی تر 20 تریلیۆن و 20 ملیار دیناره‌، سه‌نه‌داتی دارایی كه‌ به‌ قه‌رز وه‌رگیراون بڕه‌كه‌ی 10 تریلیۆن و 868 ملیار دیناره‌. جیاله‌وانه‌ حه‌واڵه‌كردن بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی له‌ هه‌شت تریلیۆن و 842 ملیار دینار جێگیر بووه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *