بینەر:
(13)
كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئەوەی راگەیاند كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان و بازرگانان هەوڵی زۆر بۆ چارەسەری كێشەی بەنزین دراوە.
سەرچاوەكە تایبەت بە “وشە”ی گوت، كە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەفەرمی داوای زیادكردنی بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتەكە بۆ كوردستان لە عێراقەوە بكات، تا بەنزینی زیاتر بەرهەم بهێنرێ.
هەروەها بڕیارێكی تر ئەوەیە كە بۆ ئەوەی بازاڕی ناوخۆ تێر بەنزین بكرێت رێگە بۆ بازرگانان بكرێتەوە تا بەنزین لە دەرەوە هاوردە بكەن و بازاڕی كوردستان پڕ بكەنەوە.
جێی ئاماژەیە كە تا ئەمڕۆیش نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بە بەرزی ماوەتەوە بە جۆرێك لیتری بەنزینی نۆرمال گەیشتووەتە هەزار و 600 دینار و سوپەر دوو هەزار دیناری تێپەڕاندووە.
















Leave a Reply