شۆردنی ڕووخسار یه‌كێكه له هه‌نگاوه ئاسان و به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ر كه‌سێك و ڕۆژانه چه‌ندان جار دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ڕووی زانستییه‌وه پێویسته ڕۆژانه چه‌ند جار ڕووخسارمان بشۆین، چونكه كه‌م شۆردنی ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ورییه‌كان و زیادشۆردنیشی زیانی هه‌یه.
ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێویست له‌میانه‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی دا ئاماژه‌ی داوه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته ڕۆژانه دوو جار ڕووخسارمان بشۆین، به‌یانیان و ئێواران، به‌ڵام جیا له‌وه دوای هه‌ر عه‌ره‌قكردنێكی زۆریش پێویسته رووخسارمان بشۆین، واته جیا له به‌یانیان و ئێواران، له دوای عاره‌قكردنیش شۆردنی ڕووخسار پێویسته، چونكه له دوای عه‌ره‌قكردن، چه‌وری و پیسی له‌سه‌ر ڕووخسار ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی باوه و ده‌گوترێ هه‌رچه‌ند زۆرتر ڕووخسارمان بشۆین، پێستی ڕووخسارمان گه‌شاوه‌تر ده‌رده‌كه‌وێت، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه زیاد له پێویست شۆردنی ڕووخسار ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌سته‌وه‌ری و وشكهه‌ڵاتنی پێستی ڕووخسار.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست، زیاد له پێویست شۆردنی ڕووخسار ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی زه‌یته سروشتییه‌كانی سه‌ر پێست، كه پارێزگاری له ته‌ڕی و نه‌رمی پێست ده‌كه‌ن و ڕێ له وشكهه‌ڵاتنی ده‌گرن.












Leave a Reply