زانایانی ژاپۆن لە ئاو و هەوا جێگرەوەی بەنزینیان دروست كرد

بینەر: (812)

ئەندازیارانی كۆمپانیای ئنیۆس كۆرپەرەیشنی ژاپۆنی لە داهێنانێكی ناوازەدا، توانیان سووتەمەنیی جێگرەوەی بەنزین و گاز لە ئاو هەوا دروست بكەن، نموونەی ئەو جۆرە سووتەمەنییە نوێیەیشیان بەرهەم هێنا و تاقی كرایەوە.

دەسكەوتنی سووتەمەنی لە ئاو و هەوا كە بە سووتەمەنیی دەستكرد ناسراوە، لە دیوە زانستییەكەی بریتییە لە تێكەڵكردنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ناو هەوا لەگەڵ گەردی هایدرۆجینی ناو ئاو، لە ڕێگەی پرۆسسێكەوە، هایدرۆجین و دوانەئۆكسیدی كاربۆن بۆ سووتەمەنییەكی شل دەگۆڕێن كە دەتوانێ شوێنگەرەوەی سەرەكیی سووتەمەنیی بەنزین و گاز بێت.

ئەو داهێنانە بۆ ژاپۆن و تەواوی دنیا دۆزینەوەیەكی زۆر گرنگ و پێویستە، چونكە تا ئێستەیش ژاپۆن و زۆرێك لە وڵاتانی تری دنیا بە ڕێژەی 90% پشت بە نەوت و غازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستن، بۆ ئەوەی سووتەمەنی لە جۆرەكانی بەنزین و گاز و كیرۆسین و بەرهەمە نەوتییەكانی تریان دەست بكەوێ و گواستنەوە و جووڵە لە وڵاتەكان نەوەستێت.

سووتەمەنییە نوێیەكە هیچ پێویستییەكی بە نەوت و دەرهێنانی هیچ مادەیە لە قووڵایی زەوی نییە، تەنیا لە ڕێگەی دوانەئۆكسیدی كاربۆن و هایدرۆجین بەرهەم دەهێنرێت، واتە لە ئاو و هەوا كە هەردووكیان بە ڕێژەیەكی ڕەها و زۆر لەسەر ڕووی گۆی زەوی بوونیان هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *