بینەر:
(7)
لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی پڕۆژەی گۆڵدن تاوەرز هەڵوەشایەوە، هۆكاری هەڵوەشانددنەوەكەشی بۆ گلەیی هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئاب، بەرگەشت ئاكرەیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە “وشە”ـی راگەیاند، دوای ئەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، نووسراوی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی گۆڵدن تاوەرزی ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان كرد، سەرۆكی دەستە ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشانەوەكە لە وەبەرهێنەرەكەی ئێستەی دەربڕیوە.
زیاتر گوتی، هۆكاری هەڵوەشاندنەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاووڵاتییان گلەییان هەبوو لە پڕۆژەكە، بۆ ئەوەی كێشە دروست نەبێت، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەكە ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشانەوەكە دەربڕیوە و پڕۆژەكە ئامادە دەكرێت بدرێت بە وەبەرهێنەرێكی تر.
















Leave a Reply