دی ئێن ئۆ: كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی بیرە كۆنەكان و هەڵكەندنی هەشت بیری نوێى نەوت بەردەوامە

بینەر: (1.3K)

كۆمپانیای دی ئین ئۆی نەرویجی، راپۆرتی چارەكی یەكەمی 2026ی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بە دەستپێكردنەوەی كارەكانی لە هەردوو كێڵگەی تاوكی و پێشخاپوور كرد و دەڵێت، لە نۆژەنكردنەوەی بیرە كۆنەكان و هەڵكەندنی هەشت بیرە نەوت بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ حەوتی ئایار، كۆمپانیای دی ئین ئۆ رای گەیاند، لە نۆی نیسانەوە دەستیان بەكاركردن كردووەتەوە.

كۆمپانیاكە دەڵێت: بۆ پاراستنی كارمەندان و دامەزراوە سەرەكییەكانی كێڵگەی نەوتی تاوكی و پێشخاپوور، دیوارێكی كۆنكرێتییان بەدرێژایی 2.8 كیلۆمەتر دروست كردووە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە سەرەتای ئەمساڵدا كۆمپانیاكە بەرهەمهێنانی باشی نەوتیان لە بلۆكی تاوكی هەبووە.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەڵێت، كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی بیرە كۆنەكان و دووبارە هەڵكەندنی هەشت بیرە نەوت بەردەوامە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە سەرەتای چارەكی یەكەمدا دوو بیرە نەوتی نوێیان تەواو كردووە و خستووەتە بەرهەمهێنانەوە، دوای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەك رێكاری سەلامەتی كۆمپانیاكە بڕیاری دا، بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنان و هەڵكەندنی بیرەكان رابگرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *