بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رای گەیاند، زۆرینەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان كە لە شەقامەكانی كوردستان هاتوچۆ دەكەن، بڕاوەن و بۆ سەر شەقام نابن.
هێمن میرانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، نزیكەی حەوت هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هاتنە هەولێر و پشكنینیان بۆ كرا، لەو ژمارەیە تەنیا 300ـیان سەلامەتن و ئەوانی تر بڕاوەن و مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا نییە، نابێت لە هیچ شوێنێكی كوردستان لەسەر شەقام بن.
هێمن میرانی روونی كردەوە، لە هەموو كوردستان ئەو بڕیارە هەیە كە ئۆتۆمبێلی بڕاوە، ئۆتۆمبێلێك كە سەلامەت نەبێت، دەبێت لەسەر شەقام نەبێت، ئیتر ئەو ئۆتۆمبێلە لە سلێمانی بێت یان لە زاخۆ جیاوازی نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش كرد، هەر ئۆتۆمبێلێكی پارێزگاكانی عێراق لە هەرێم سەرپێچی هاتوچۆ بكات، غەرامە دەكرێت و بەپێچەوانەشەوە، هەر ئۆتۆمبێلێكی هەرێم لە پارێزگاكانی عێراق سەرپێچی بكات غەرامە دەكرێت.
















Leave a Reply