لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران و بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 ی حكوومەتی فیدراڵی عێراق، كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبوونەوەكەدا بەوردی گفتوگۆ كرا لە بارەی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و دواین داتاكانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان ئەنجام بدرێت تا بتوانرێت خواستەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو لەبودجەی عێراق جێ بكرێتەوە.
ئەوان دەڵێن، ماوەی چەند مانگێكە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بەمەبەستی خەمڵاندنی بودجەی پێویست بۆ مووچە و خەرجی بەكارخستن و وەبەرهێنان لەگەڵ داواكردنی دامەزراندنی میلاكی پێویست بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ و گەڕانەوەی شایستەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی نەبوونی بوودجە و قەیرانی داراییەوە بۆیان خەرج نەكراوە.
















Leave a Reply