هەستكردن بە تینوویەتی دوای مانەوە لەبەر تیشكی خۆر بۆ ماوەیەك یان ئەنجامدانی وەرزشكردن، كارێكی سروشتییە، بەڵام بەردەوامی تینوویەتی سەرەڕای خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاویش، ئاماژەیان بۆ كەمبوونی ڕێژەی شلەمەنی لە جەستە و گرفتی تری تەندروستییە.
پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن، پێویستە بە گرنگییەوە لە تینوویەتیی بەردەوام بڕوانن، بەتایبەت كاتێك لەگەڵیدا میزكردن زۆر دەبێ و ماندوویەتی و شەكەتیش دەردەكەوێت.
هێما بۆ ئەوەیش دەكەن، زۆر میزكردن لەگەڵ زۆر تینوویەتی ئاماژەیەكی روونە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێن، چونكە جەستە هەوڵی ڕزگاربوون لە گلۆكۆزی زیاد دەدات، ئەمەیش دەبێتە هۆی لە دەستدانی شلەمەنییەكان و هەستكردنی بەردەوام بە تینوویەتی.
هەروەها دەرمانەكانی بەرزی پەستانی خوێن و دژە هیستامین و دەرمانی تر، زۆرجار دەبنە هۆی لە دەستدانی شلەمەنییەكی زۆری ناو جەستە و وشكبوونی دەم، ئەمەیش هەستی تینوویەتیی بەردەوام بە كەسەكە دەدات.
ئەم گرفتە تەنیا بەهۆی كەمی ئاو و شلەمەنی لە جەستە دروست نابێت، بگرە هەندێك جار بەهۆی زۆر خواردنی خوێ و ئارەقكردنەوەی زۆر بە مانەوە لە ژینگەی وشك و گەرم، هەستكردن بە تینوویەتی دروست دەكات، هەندێك جاریش بەهۆی هەناسەدان لە ڕێی دەمەوە، دەممان وشك دەبێت و وا دەزانین تینوومانە و شلەمەنی كەم لە جەستەبوونی هەیە.












Leave a Reply