تمەن جارێكی تر دابەزی

بینەر: (1.2K)

شەڕی بەردەوامی ئێران و كوژرانی رێبەری وڵاتەكە وایكرد، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دوو شكانی گەورە لە بەهای تمەن روو بدات و ئێستە 100 دۆلار 17 ملیۆن و 205 هەزار تمەن دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئادار، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە “وشە”ـی راگەیاند، دوای شەڕی دوێنێ‌ و هەواڵی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی كوژرانی خامنەیی، تمەن بەهاكەی لە دەست دا.

زیاتر گوتی، ئێستە و لە بازاڕی تاران بەهای 100 دۆلار بە 17 ملیۆن و 205 هەزار تمەنە، لە هەرێمی كوردستانیش گەیشتە 16 ملیۆن و 300 هەزار تمەن. ئەمانە نرخی حەواڵەن.

باسی لەوەش كرد، شكانی بەهای تمەن، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دووجارە لەسەر یەك بەهاكەی بە 500 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێك لە دەست دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *