بودجەی 2027ی عێراق رەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری كرا

بینەر: (13)

وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند كە پڕۆژەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027ی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری نارد، دوای ئەوەی هەموو قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەواو بوون.

لە راگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، ئامادەكردنی پڕۆژەی بودجەكە ئەنجامی كۆبوونەوە و كاركردنی بەردەوامی لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجە بوو، كە بە سەرپەرشتی وەزیری دارایی و نوێنەرانی وەزارەتەكان و هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان بەشدارییان كرد، هەروەها ڕاوێژی پسپۆڕانی دارایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق وەرگیرا.

ئەوان دەڵێن، وەزارەتەكە پابەندییەكانی خۆی لە تەواوكردنی پڕۆژەی بودجە لە كاتی دیاریكراودا جێبەجێ كردووە، پڕۆژەی بودجەكە پێشینەكانی بەرنامەی حكوومەتی لەبەرچاو گرتووە و گۆڕانكارییە ئابووری و داراییەكان، پێشینەكانی خەرجكردن و پێداویستییە كۆمەڵایەتییەكانیشی تێدا هەژمار كراوە، لە چوارچێوەی توانای دارایی بەردەستدا. هەروەها سەرنج دراوە بە بەهێزكردنی داهاتی نانەوتی.

بڕیارە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری پڕۆژەی بودجەكە تاوتوێ بكات، پاشان گفتوگۆكان تەواو بكرێن و بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بنێردرێت، بەپێی ڕێكارە پەسەندكراوەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *