باندێكی قاچاخچێتی نەوت لە عێراق گیرا

بینەر: (915)

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە عێراق رای گەیاند، لە دوو پرۆسەدا باندێكی قاچاخچێتی نەوت لە دیالە و سەڵاحەدین ئاشكرا كراوە و دوو شوفێری تەنكەر گیراون.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی لە عێراق ئاشكرای دەكات لە دوو ئۆپراسیۆنی تایبەت كە لە پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین ئەنجام دراون، توانراوە باندێكی قاچاخچێتی نەوت ئاشكرا بكرێت، كە ویستوویانە بە ناسایی بەرهەمە نەوتییەكان ببەن.

هەواڵگری سەربازی هیچ زانیارییەكی وردی ئاشكرا نەكردووە و تەنیا ئەوە نەبێت كە دەڵێ‌، “دوو شوفێر گیراون و دەستیش بەسەر تەنكەرەكانیان داگیراوە”. دووپاتیشی دەكاتەوە ئۆپراسیۆنەكان بۆ رێگرتن بە قاچاخچێتی نەوت بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *