ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگەنیوز-

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، \”دوای ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند تۆمەتبارێک هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک و لێی دەدەن، بەبڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردو توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان چوار کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن\”.

ئاماژە بەوەکراوە، \”لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە\”.

PM:09:59:21/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 8
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *