بینەر:
(1.4K)
ملیاردێری ئەمەریكی ئیلۆن مەسك و خاوەنی كۆمپانیای سپەیس ئێكس كە تایبەتە بە كاركردن لە ناو گەردوون، ئاشكرای كرد كە دەست دەكات بە دروستكردنی دوو شاری خۆبەڕێوەبەر و خۆبژێو لەسەر ڕووی مانگ و مەریخ، ئەو پڕۆژەیەیش لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت.
مەسك لە پەیامێكدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی “ئێكس” نووسیویەتی، سپەیس ئێكس كار دەكات بۆ دروستكردنی شارێكی خۆبژێو كە خۆی گەشە بەخۆی دەدات لەسەر ڕووی مانگ لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، هاوكات شارێكی تر لەسەر ڕووی مەریخ دروست دەكرێ لە ماوەی پێنج تا حەوت ساڵی داهاتوو، كاری لە پێشینەیش ئەوەیە كە داهاتووی شارستانییەتی مرۆڤایەتی دەستەبەر بكەن، مانگ خێراترین ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئەم كارە.
















Leave a Reply