بینەر:
(1.1K)
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رای گەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر خۆراك نییە و بەشی شەش مانگ لە كۆگەكاندا هەیە.
جەلال شێخ نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دوای بەسەركردنەوەی كۆگەكانی خۆراك رای گەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر كەمبوونەوەی خۆراك نییە و ئەوەی لە بەردەستە بەشی شەش مانگی دانیشتووان دەكات.
ئەو دڵنیایی دا كە تەنانەت لەم دۆخەشدا، رۆژانە خۆراك دەگاتە كۆگەكان و جووڵەی بازرگانی بەردەوامە، بۆیە پێویست ناكات خەڵك تووشی دڵەڕاوكێ بن.
باسی لەوەش كرد ئێستە وەك جاران خۆراك رۆژانە دێتە كوردستان، مەترسی لەسەر كەمبوونەوە نییە و ئەوەی هەیە لەبارەی نەمانی خۆراكەوە، زیاتر دەنگۆیە و دوورە لە راستییەوە.
















Leave a Reply