ئۆتۆمبێلەكانی بارهەڵگر لەم كاتانەدا بۆیان نییە بچنە ناو سلێمانییەوە

بینەر: (77)

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕای گەیاند، لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتوچۆدا، ڕێكارێكی نوێ دەگرنەبەر، پێویستە بارهەڵگرەكان لە سەعات حەوت تا نۆـی بەیانی نەچنە ناو ناوەندی شارەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتوچۆدا، ڕێكارێكی نوێ دەگرنەبەر، هەروەها ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان نادرێت لە كاتژمێر حەوت تا نۆـی بەیانی بچنە ناو ناوەندی شارەوە، بڕیارەكە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، وەك جێگرەوەیەك بۆ كاتی قەدەغەكراو، شۆفێرانی بارهەڵگر دەتوانن شەقامی ١٠٠ مەتری بۆ هاتوچۆكردن بەكار بهێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *