ژمارەی دەرمانسازانی كوردستان لە شەش هەزار كەس نزیك دەبێتەوە

بینەر: (14)

سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان رای دەگەیەنێت، ژمارەی دەرمانسازان لە شەش هەزار نزیك بووەتەوە و ساڵانە ژمارەكە روو لە زیادبوونە بەهۆی زۆری زانكۆكانەوە.

ئەمڕۆ شەموو 26ی ئەیلوول، د.باریف زاهیر سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان، بۆ “وشە” گوتی، ژمارەی دەرمانسازان لە شەش هەزار نزیك بووەتەوە و ساڵانە ژمارەكە روو لە زیادبوونە بەهۆی زۆری زانكۆكانەوە، ئێستە دەرمانسازی بەرەو پسپۆڕی ورد رۆیشتووە.

ڕوونیشی كردەوە كە لە كوردستان رووی دەمانسازییەوە لە دواوە نین، بەڵام دەكرێت لە پسپۆڕی وردی دەرمانسازی باشتر گرنگی پێ بدەین و بچینە پێشەوە.

سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، كاركردن بە كەسێك كە دەرمانساز نییە لە نۆرینگە و دەرمانخانەكاندا هەستێكی ناخۆش بۆ دەرمانسازان دروست دەكات و پێویستە واز لەوە بهێنرێ‌ كارێك هی كەسێك نەبێت و بیكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *