ڕووسیا هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بینەر: (20)

ئەمڕۆ هەینی 11ی ئەیلوولی 2026، بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا هۆشداریی توندی دا لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جۆرێکی نوێی پەتای کۆرۆنا ئەگەر بێتو ڤایرۆسەکە بازدانی بۆماوەیی بەخۆوە ببینێت، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە دەزگا تەندروستییەکانی وڵاتەکەیان ئامادەکاریی تەواویان بۆ هەر پێشهاتێک کردووە.

ئانا پۆپۆڤا سەرۆکی دەستەی فیدراڵیی ڕووسیا بۆ پاراستنی مافی بەکاربەر (ڕوسپۆترێبنادزۆر) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “نۆڤۆستی”، ڕای گەیاندووە کە ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی تری بۆماوەیی و گۆڕاو دەربکەوێتەوە، ئەوا لە ڕووی بنەماییەوە هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە و دەکرێت پەتاکە جارێکی تر بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو ببێتەوە.

پۆپۆڤا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمە یەکێکە لەو سیناریۆیانەی نزیکەی 20 ساڵە باسی لێوە دەکرێت، بۆیە زۆر ڕوونە کە ئەگەری ڕوودانی هەیە. ڕوونیشی کردەوە کە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزاش توانای بڵاوبوونەوەی پەتاییی هەیە، بۆیە دەستە فیدراڵییەکەیان بەوردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و بۆ خراپترین سیناریۆکان ئامادەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *