دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێرانی بۆ ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی واشنتن ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا سێ دۆلار به‌رزتر بووه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئومێدی دانیشتن و ده‌ستكردنه‌وه به دانوستان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران جارێكی تر شكستی هێنا، تا هه‌ردوو وڵات به ڕیككه‌وتن بگه‌ن، هه‌روه‌ها له په‌راوێزی به‌رده‌وامی داخراوی گه‌رووی هورمز و كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی نه‌وتی كه‌نداو بۆ بازاڕه‌كانی دنیا، نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت سێ دۆلار و 18 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 3.14% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 104 دۆلار و 47 سه‌نت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ته‌كساس سێ دۆلار و نۆ سه‌نت و به ڕێژه‌ی 3.24% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 98 دۆلار و 51 سه‌نت.
















Leave a Reply