میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه چه‌ند كه‌شتییه‌كی بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگری ئێران توانیویانه شه‌وی ڕابردوو كه‌نداوی عومان تێپه‌ڕێنن و گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به سه‌لامه‌تی و بێ كێشه ببڕن، دوای گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
كه‌ناڵی “پرێس تی ڤی” ئێران له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه گواستییه‌وه، كه سێ كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر و كه‌شتییه‌كی بازرگانی توانیویانه شه‌وی ڕابردوو بێ هیچ ڕووداو و ڕێگرییه‌ك به‌و ناوچانه تێپه‌ڕن، كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران لێ جێگیر كردبوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه خزمه‌تگوزاری چاودێری كه‌شتییه‌كان “تانكه‌ر تراكه‌رز” پشتڕاستی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كی ئێرانی كه هه‌ڵگری ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی خامی ئه‌و وڵاته بووه، به‌و ناوچانه‌ی پێشتر گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكای لێ دانرا بوو، كرده‌وه.
















Leave a Reply