بینەر:
(30)
پەرلەمانتارێكی عێراق ڕای گەیاند، هەوڵ هەیە ژمارەی پلە وەزیفییەكان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا لە 120 هەزارەوە بۆ 200 هەزار پلەی وەزیفی بەرز بكرێنەوە.
عامر نەسروڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕای گەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان چەند پێشنیازێكی ئاراستەی سەرۆك وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی دامەزراندنەكان بدات لە 120 هەزار پلەوە بۆ 200 هەزار پلەی وەزیفی.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانج لەم پێشنیازە، دابەشكردنی دادپەروەرانەی شایستەكانە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگاكان.
















Leave a Reply