پرخەپرخ پێوەندی بە تەندروستی دڵەوە چییە؟

بینەر: (6)

پرخەپرخ بە تەنیا نابێتە هۆی پەككەوتنی دڵ، بەڵام ئاماژەیە بۆ بوونی پچڕانی هەناسەدان لە كاتی نوستن، ئەوەش مەترسیی تووشبوون بە كێشەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن زیاد دەكات، واتە ئەو حاڵەتە تەنیا بێزاركەر نییە، بەڵام كاریگەری لەسەر هەناسەدان و تەندروستی دڵیش هەیە.

ئەو قسەیە مانای ئەوە نییە هەر كەسێك پرخەپرخ بكات، كێشەیەكی تەندروستی هەیە، چونكە حاڵەتێكی زۆر بڵاوە، بەڵام دووبارەبوونەوەی و ئەگەر پچڕانی هەناسەدان و هەستكردن بە خنكانی لە كاتی نوستن لەگەڵدا بێت، دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

لە كاتی نوستن و بەهۆی خاوبوونەوە و شۆڕبوونەوەی شانەی قورگ، بۆری هەناسە تەسك دەبێتەوە و بە شێوەیەكی كاتی دادەخرێت، رێگری لە تێپەڕبوونی هەوا دەكات و هەناسە بۆ ماوەیەكی كەم، تا 10 چركە و زیاتر دەپچڕێت و پرخەپرخ دروست دەبێت، بەوەش ئاستی ئۆكسجین لە خوێن كەم دەكات، جیا لە شێوانی نوستن و چالاكبوونی كۆئەندامی دەماری بەرپرس لە وەڵامدانەوەی رارایی.

بۆیە بە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە، هەوكردن لە لەش زیاد دەكات و ئاستی هۆرمۆنی رارایی بەرز دەبێتەوە، ئەوەش گوشارێكی زیاتر دەخاتە سەر دڵ و لوولەكانی خوێن، لەسەر ئاستێكی درێژخایەن، ئەو گۆڕانكارییانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، لەوانە پەككەوتنی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *