وەزارەتی نەوتی عێراق: سەركەوتنی رێككەوتنمان لەگەڵ توركیا بەندە بە هەرێمی كوردستان

بینەر: (61)

وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند رێككەوتنی نێوان توركیا و عێراق بۆ هەناردەی نەوت بۆ ماوەی ساڵێكە و سەركەوتنی ئەو رێككەوتنەیش بەندە بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی توركیا رێككەوتنی هەناردەی نەوتیان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا واژوو كرد، سەلیم روكابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ناوەڕۆكی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی توركیا ئاشكرا كرد و گوتی، “رێككەوتنەكە بۆ ساڵێكە و رۆژانە دەبێت 750 هەزار بەرمیل هەناردە بكرێت”.

ئەمڕۆ هەروەها گوتیشی، “بەدیهاتنی ئەو بڕە پێوەیستە بە باشتركردنی بارودۆخی تەناهی هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان”

لە ماوەی رابردوودا میلیشیاكانی سەربە عێراق بەردەوام هێرشیان دەكردە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *