وەزارەتی نەوت: ڕۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكەین

بینەر: (1.5K)

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە باس لە هەناردەكردنی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە وڵات بۆ دەرەوە دەكەن و ئاشكرای كرد، ڕێژەی گشتیی هەناردەكردنی نەوت لەم مانگەدا ڕۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، تەنیا لە یەك ڕۆژی مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەر چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، ئەویش بەهۆی بوونی دەرفەت و بوونی ڕێژەیەكی زۆری نەوتی كۆگەكراو، بۆیە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ئەو بڕە زۆرەی هەناردەی دەرەوە كردووە.

ئاماژەی داوە، بەشێوەیەكی گشتی بەرهەمی هەناردەكراوی ڕۆژانەی نەوتی خامی عێراق لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەر، 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *