بینەر:
(1.3K)
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێی دراوی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بڕی 1.5 ملیار دۆلاری سپی كردووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، ئێران تۆڕێكی فره‌وانی مامه‌ڵه‌كردنی به دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دروستكردووه، بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت.
ئاماژه‌ی داوه، له ڕێی ئه‌و تۆڕه‌وه تا ئێسته تاران توانیویه‌تی 1.5 ملیار دۆلاری پاره‌ی نه‌وت سپی بكاته‌وه و به دراوی ئه‌لیكترۆنی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، داوامان بۆ ده‌سگرتن به‌سه‌ر 61 ملیۆن دۆلاری داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران كه خراوه‌ته ژێر سزاكانه‌وه به‌رز كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
















Leave a Reply