هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی بۆڕیی كوردستانەوە گەیشتە 420 هەزار بەرمیل

بینەر: (13)

بەپێی بەدواداچوونێكی “وشە” هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆڕیی كوردستانەوە گەیشتە 420 هەزار بەرمیل، مانگانە ملیارێك دۆلار بۆ عێراق دابین دەكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە”وشە”ی راگەیاند، ئێستە هەناردەی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو لە رێی بۆڕیی كوردستانەوە بەرز بووەتەوە، رێژەكەی گەیشتووەتە 420 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

بۆڕیی نەوتی كوردستان بووەتە شادەماری ئابووری عێراق و بەشێكی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە ئێستە بەو بۆڕییەدا هەناردە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان لەو 420 هەزار بەرمیلە، 230 هەزار بەرمیلی بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانە، جگە لە 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە كە بۆ پێداویستی ناوخۆ گل دەدرێتەوە، 180 هەزار بەرمیلی دەچێتە ناو خەزێنەی عێراقەوە.

هاوكات لەو رێژەیە بڕی 40 هەزار بەرمیلی نەوت بەرهەمهێنراوی كێڵگەكانی كەركووكە، ئەویتر لە باشووری عێراقەوە بە تانكەر دەهێنرێتە كەركووك و لەرێگەی بۆڕیی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری كوردستانەوە ئێستە داهاتێكی گرنگی رۆژانەی عێراقە، مانگانە دەكاتە نزیكەی ملیارێك دۆلار.

ئەوە جگە لەوەی بەشێك لە غاز و كارەبای عێراقیش لە كوردستانەوە دابین دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *