هەناردنی رۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 2.6 ملیۆن بەرمیل

بینەر: (74)

عێراق یەكێك بوو لە زەرەرمەندترین وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كاریگەرییەكانی شەڕی ئێران و داخرانی گەرووی هورمزەوە، پێش تەنگژەكە، واتە پێش 28ی شوباتی رابردوو، عێراق رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد و زۆرینەی لە رێگەی بەسرە و گەرووی هورمزەوە بوو، بەڵام ئێستە خەریكە هەناردن زیاد دەكاتەوە و وەزارەتی نەوت ئاماژە بۆ هەناردنی رۆژانەی 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دووپاتی كردەوە كە قەبارەی هەناردنی نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور و باكور گەیشتووەتە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئێستە پاڵاوگەكانی عێراق بە تەواوی توانایان كار دەكەن، لەگەڵ بوونی پلانێكی تۆكمە بۆ زیادكردنی توانای پاڵاوتن لە داهاتوودا.

دووپاتی كردەوە، ئێستە بڕی بەنزینی موحەسەن و گازوایل كە گرێبەست بۆ هێنانی كراوە، لە نێوان چوار بۆ پێنج هەزار مەتر سێجای رۆژانەیە، پلانەكانیش بۆ پەرەپێدانی كەرتی پاڵاوتن بەردەوامن و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی هاوردەكردن و دابینكردنی بڕٍی پێویستی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ بازاڕی ناوخۆیی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *