هەرێمی کوردستان گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە راگرت

بینەر: (1.4K)

\"\"

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هه‌تاوه‌كو عومرەكارانی كوردستان له‌ سعوودیه‌ به‌ فرۆكه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هێچ گه‌شتێكی عومرەی ئاسمانی له‌ كوردستان بۆ سعودیه‌ ناكرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 19/8/2025 رایگه‌یاند، \”وه‌كو هه‌ڵوێستێك له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ به‌ فرۆكه‌ گه‌شتی عومره‌یان كردووه‌ له‌ سعوودیه‌ گیریان خواردووه‌ به‌هۆی نه‌بوونی فرۆكه‌ ناچاربوونه‌ به‌ پاس بگه‌رێنه‌وه‌ یاخود له‌وێ بمێننه‌وه‌ رێگه‌ به‌ هیچ گه‌شتێكی عومڕه‌ی ئاسمانی له‌ كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاوڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و عومرەكارانه‌ی له‌وێن له‌ نزیكترین كاتدا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و دڵنیایی ته‌واو نه‌درێت كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌بردرێن بۆ عومرە له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌گه‌رێندرینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.\”.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومرەی كوردستان ئاگاداری هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هیچ گه‌شتێكی عومڕه‌ به‌ رێگه‌ی ئاسمانی رێك نه‌خه‌ن تاوه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ رێگه‌یان پێنه‌داته‌وه‌.

هەروەها هۆشداری به‌ بریكاره‌كانی هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقی ده‌درێت كه‌ پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ن به‌ زووترین كات عومرەكارانی كوردستان له‌ سعودیه‌ بگه‌رێندرێنه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوه‌یه‌كه‌ به‌ هۆكاری جیا جیا گه‌شته‌كانی عومره‌ به‌ هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقی كه‌م و کوڕی و نارێكیان تێدا كه‌وتووه به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران عومره‌كارانی کوردستان و عیراق له‌ سعودیه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌كانیان دواكه‌وتووه‌، بۆیه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته‌، به‌ڵام رێگه‌ به‌ چوونی هیچ گه‌شتێكی عومرەی ئاسمانی نادات له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی تاوه‌كو عومره‌كاران به‌ ته‌واوه‌تی كه‌ به‌ رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شتیان كردووه‌ و له‌ نزیكترین كات و به‌ فرۆكه‌ نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

PM:01:46:19/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *