ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی وزه و بۆرسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو نرخی نه‌وت به جۆرێك به‌رزبووه‌وه، كه پێنج مانگ نرخی له‌مجۆره‌ی تۆمار نه‌كردبوو، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی پێكدادانه‌كانی نێوان سعوودیه و حووسییه‌كان و ئه‌گه‌ری پێكدادانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
نرخی نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو دۆلار و 14 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 101 دۆلار و 13 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی برنت، دوو دۆلار و 12 سه‌نت نرخی نزمبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی به 114 دۆلار و 60 سه‌نت فرۆشرا.
ڕۆژی هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به خێرایی سێ دۆلار به‌رزبووه‌وه و نه‌وتی خامی برنت نرخه‌كه‌ی نزیكبووه‌وه له 120 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هێرشی حووسییه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه و ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ بازاڕه‌كانی دنیا.
















Leave a Reply