به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه و بۆرسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به ڕێژه‌ی 5% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته ئومێدی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له ئارادایه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته 88 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخه كه له 31ی ته‌مووز/یۆلیۆی ڕابردوو تۆمار كرا بێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ته‌كساس به 82 دۆلار و 45 سه‌نت فرۆشرا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌وتی خام به ڕێژه‌ی 5% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ مه‌رجی تری بۆ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند، له‌وانه‌یش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماڵباتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی ڕژێمی ئێرانه‌وه كوژراون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م مه‌رجه‌یش دۆخی دانوستانه‌كان و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن قورس‌تر بكات.
















Leave a Reply