ئەوەی پێوەندی بە خواردنی ژیانی رۆژانەی خەڵكەوە هەیە لە هەرێمی كوردستان لەبارەتی خواردنی “سەوزە و میوە” نرخەكەی دابەزی، بەشێكی زۆری پێوەندی بە پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانەوە هەیە.
ئێستە لە حسابی كیلۆ لە هەرێمی كوردستان نرخی پێویستی رۆژانە” تەمانە، باینجان، كولەكە، پیاز، پەتاتە” لە 500 دینار تا 750 دینارە، بەراورد بە وەرزەكانی تر كە نرخی ئەو خۆراكانە زیاتر لە هەزار و 500 دینار بوو.
سەرهەد حوسێن كاسبكاری عەلوەی هەولێرە و بۆ “وشە” گوتی، ئێستە نرخی پێویستی رۆژانەی هاووڵاتییان هەرزانە، لە عەلوە نرخەكە زۆر كەمترە لەوەی دوكاندارەكان لە گەڕەك و بازاڕەكانی تر دەیفرۆشن.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەگەر بەكیلۆ حیساب بكرێ، نرخی كیلۆی هەر پێویستییەكی رۆژانە لە 750 دینار تێپەڕ ناكات، ئەوەیش بۆ خەڵكی كوردستان دڵخۆشكەرە، چونكە هەمان ئەو پێویستیانە لە شارەكانی خوارووی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر زۆر زیاترن.
ئەو هۆكارەكەی گەڕانەوە بۆ زۆری بەرهەمی ناوخۆیی كە ئێستە وەرزی پێگەیشتنی تەماتە و چەندان خۆراكی ترە.
لەبارەی هەناریش گوتی، هێشتا هەناری ناوخۆ وەك پێویست نەگەیشتووەتە بازاڕ، بەڵام لە هەفتەكانی داهاتوودا نرخەكەی بە تەواوی هەرزان دەبێت.
















Leave a Reply