مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

بینەر: (197)

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، ڕۆژی دووشەم 21 ئەیلوول، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەكرێت و تا ڕۆژی پێنجشەم 24ی ئەیلوول سەرجەمیان مووچەكانیان وەردەگرن.

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، لەهەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەدوای یەكی تەمووزی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *