لە چەند مانگی رابردوو زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمز تێپەڕ بووە

بینەر: (10)

لە دوای دەست پێكردنی هێرشە هاوبەشەكەی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی رابردوو، ئێران گەرووی هورمزی بە رووی هاتوچۆی دەریایی داخست، دوای ئەوە ئەمەریكا گەمارۆی دەریایی خستە سەر بەندەرەكانی ئێران و كەرتی نەوتی ئەو وڵاتە، ئێستە ئێران دەڵێت گەرووەكە داخراوە و ئەمەریكاش باسی تێپەڕبوونی رۆژانەی ملیۆنان بەرمیل نەوت بە گەرووەكە رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەم فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا “سێنتكۆم”، لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمز تێپەڕ بووە، ئەو قسانەی ئێران كە باسی كۆنترۆڵكردنی تەواوەتیی گەرووەكە دەكەن، درۆیە و ئێران هیچ هێزێكی دەریاوانی نییە، چونكە لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكا لەناو براون.

فەرماندەییەكە دووپاتی كردەوە كە ئێران كۆنترۆڵی گەرووی هورمز ناكات، بەڵگەش تێپەڕبوونی ئازادانەی هەزاران كەشتییە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو كە زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوتیان هەڵگرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *