بینەر:
(447)
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ زیاتر دابەزی و 250 دیناری تر هاتە خوارەوە، بەگوێرەی قسەی خاوەنی بەنزینخانەیەك حكوومەت هۆكاری سەرەكی بووە كە نرخی بەنزین دابەزێت.
ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئەیلوول، كۆچەر محەمەد کە خاوەنی بەنزینخانەیەكی هەولێرە، بۆ “وشە” گوتی، نرخی بەنزین لە هەولێر روو لە دابەزینی زیاترە و لە دوێنێوە 250 دیناری تر دابەزیوە.
ڕوونیشی كردەوە كە هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزین پێوەندی بە رێكارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی دەروازەكان هەیە بۆ بازرگانان تا بەنزینی زیاتر بهێننە بازاڕەكانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، ئێستە لە بۆرسەی كڕین و فرۆشتنی سووتەمەنی لە هەولێر بەنزینێكی زۆر هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی دەكرێت نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت.
















Leave a Reply