لە سلێمانی غاز هەرزان بوو

بینەر: (33)

سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی ڕای گەیاند، لەمڕۆوە نرخی یەك لیتر غاز بۆ ئۆتۆمبێل لە 850 دینارەوە بۆ 600 دینار كەم كراوەتەوە، هاوكات بڕیاریشە لە سبەینێوە نرخی غازی ماڵان (LPG) بۆ 420 دینار داببەزێت.

سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو غازەی دەدرێتە بەنزینخانەكان، نرخی هەر لیترێكی بە 528 دینار دەبێت بۆیان. هۆشداریی توندی داوەتە سەرجەم بەنزینخانەكان و ڕای گەیاندووە، هەر بەنزینخانەیەك پابەند نەبێت و نرخەكە دانەبەزێنێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

عومەر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی گوتی، ئێستە غاز زۆرە و چاوەڕێ دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا نرخی زیاتر دابەزێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *