لە سبەیەوە بەنزین بە ئێوارانیش دابەش دەكرێت

بینەر: (92)

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر رای دەگەیەنێت، لە سبەیەوە لەچەند بەنزینخانەیەكی شارەكەدا دوای سەعات 12ی نیوەڕۆ دەست بە دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دەكرێت.

ئەو هەوڵەی بەڕێوەبەرایەتییەكە وەك تاقیكاریە بە مەبەستی كەمكردنەوەی قارەباڵغی لەكاتی بەیانیان لە بەنزینخانەكانی هەولێر.

بەگوێرەی ئاگەدارییەكی بەرێوەبەرایەتی نەوت كانزاكانی هەولێر، لە سبەینێ دووشەمەوە‌ بەنزینی 750 دیناری لە كاتی دوای نیوەڕۆ و‌ ئێوارانیش دابەش دەكرێت و دابەشكردنی بەنزین لە كاتژمێر 12ی دوای نیوەرۆ دەست پێ دەكات.

بەنزینی ئێواران لەو بەنزینخانانە هەیە:

– بەنزینخانەی (گەل) پیشەسازی باشوور

بەنزینخانەی (گۆڵدن) 100 مەتری

بەنزینخانەی (ئاكار) 100 مەتری

بەنزینخانەی (منارە) تەنیشت نەخۆشخانەی رۆژئاوا

بەنزینخانەی (هۆگر 1) 100 مەتری گەڕەكی شادی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *