كەشتییەكی نەوتهەڵگری توركیا گەرووی هورمزی تێپەڕاند

بینەر: (1.4K)

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا ڕای دەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ یەكەم كەشتیی توركیا گەروی هورمزی تێپەڕاندوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، عەبدولقادر ئورالۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا، رای گەیاند، كەشتییەكی توركیا كە خاوەنەكەی هاووڵاتییەكی توركیایە، دوای ئەوەی مۆڵەتی وەرگرتووە، گەروی هورمزی تێپەڕاندوە و بەرەو بەندەرێكی ئێرانی دەڕوات.

دەشڵێت، 14 كەشتی دیكەی سەر بە توركیا چاوەڕێی ترانزێتكردنی گەروەكەن كە شەش كەشتی گەشتیاریی نەفەرهەڵگریان تێدایە و پێوەندی لەگەڵیاندا دەپارێزرێت.

دوای 14 ڕۆژ لە شەڕ دەیان كەشتی نەوت گوێزەرەوە لەو گەرووە پێكراوە و نەیانتوانیوە گەروەكە تێپەڕێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *